په‌راوێزێک بۆ مێژووی (100 ساڵه + 10 ساڵه) ی رۆژنامه‌ڤانی کوردی
د. سه‌عید شه‌مس
مه‌به‌ستی من له‌م وتاره وه‌ک له سه‌ردێره‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ نیشاندانی جیاوازییه‌که له نێوان میژووی 110 ساڵه‌ی رۆژنامه‌ڤانی کوردی. به واتایه‌کی ڕوونتر من به شێوازێک هه‌وڵ ده‌ده‌م دووفاقه‌یی‌یه‌ک ببینم له نێوان 90 ساڵ و 10 ساڵی رابردوو. بێگومان وه‌ک ئێوه‌ش سه‌رنجتان داوه‌تێ، من لێره‌دا ده‌ساڵێکم قرتاندووه. بۆ؟ چونکو به بڕوای من ئه‌و 10 ساڵی نێوان 90 ساڵه‌که و 10 ساڵه‌ی کۆتایی، ده‌بێ وه‌ک قۆناغێکی گواستنه‌وه سه‌یر بکه‌ین و له‌و دوو لایه‌نه‌که‌ی‌تر جیا بکه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌یه‌کی دووباره به هه‌ندێ ره‌هه‌ندی ئێستای جووڵانه‌وکه‌مان
شه‌ماڵ
کۆمه‌ڵگای سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرفتاری قه‌یرانێکی بێوێنه بووه؛ قه‌یرانێک که کاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌کانی له ژیانی سیاسی ڕۆژانه‌دا ده‌بیندرێ. له‌و بارودۆخه‌دا که وشیاری، چالاکی و یه‌کگرتوویی کورد له هه‌موو کاتێک پیویستتره، به‌شێکی سه‌ره‌کی هێزه سیاسییه‌کانی ئێمه خه‌ریکی کێشه و ململانی ناوخۆیین.
پارته سیاسیه‌کان و گرفتی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی کورد
ئامانجی گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی سیاسییه. گرفتێکی سه‌ره‌کی که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌یه‌تی نه‌بوونی تاریفێکی روون سه‌باره‌ت به فورم و چونیه‌تی گه‌یشتن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه. ئه‌م ناروونیه له ستراتیژی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له نێو بزوتنه‌وه‌که‌دا، هه‌م له نێو به‌رنامه‌ی سیاسی پارته سیاسیه‌کان، هه‌م له چوارچێوه‌ی هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان و هه‌م له ئاستی گشتی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا به ئاشکرا ده‌بیندرێ.
سه‌روه‌ری سیاسی و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
چه‌مكی سه‌روه‌ری له مۆدێرنیته‌دا، یه‌كێ له ناوه‌ندیترین چه‌مكه‌كانی تیوری سیاسی و ھه‌روه‌ھا كرده‌وه‌ی سیاسیی بووه/هه‌یه
پرۆژه‌ی پلاتفۆرم و چه‌مکی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌عید شه‌مس
پێشه‌کی
پرۆژه‌ی پلاتفۆرم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پاشخانه سیاسییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که به‌دوای کۆتایی شه‌ری سارد، گۆرانکارییه‌کانی دوای شه‌ڕی که‌نداو و، هێرشی ئه‌مریکا بۆ عیراق، جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له به‌ر ده‌م هه‌ڵومه‌رجێکی جیاواز و نوێ‌دا راگرت. له‌و ره‌وته‌دا ئێمه، واته ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ ببووینه‌وه که به‌یه‌که‌وه کارێکی هاوبه‌ش ده‌ست پێبکه‌ین، سێ بۆشاییمان وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ئه‌و بارودۆخه نوێیه ده‌ست نیشان کرد.
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانی ئێران له بریتانیا" بێ‌حورمه‌تیی تازه‌ی نه‌زمی ئه‌فشار به نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌حكووم ده‌کا!
پاش ئه‌وه‌ی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ" ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی هێرش و له‌شكركێشیی توركیه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، عه‌لیره‌زا ئه‌میر نه‌زمی ئه‌فشار به‌رپرسی "كۆمیسیۆنی دیپڵۆماتیكی ئازه‌ربایجانی باشوور" ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی (كه بۆخۆیشی تێیدا ئه‌ندامه) ناچار كرد كه له به‌یاننامه‌که‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستا و وێڕای زایه‌ڵه‌دانه‌وه به بۆچوونه توندوتیژو دوور له مه‌نتیقی سیاسی خۆی، له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكی وه‌رگرت هه‌تا كۆمه‌ڵێك بێ‌ڕێزیی تازه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد و خاكی كوردستان بكا.
راگه‌یاندنی دامه‌زرانی " کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران"- بریتانیا
وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین له‌و قۆناغه هه‌ستیار‌ه له ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌دا نه‌ك هه‌ر هێشتا هاوكاری و هاوخه‌باتیی نێوان پارت و رێكخراوه‌كانی ئه‌م به‌شه له كوردستان وه‌ك پێویسته نه‌هادینه نه‌کراوه، به‌ڵكوو له یه‌ک ساڵی رابردوودا به‌داخه‌وه ره‌وتێك له لێكترازان و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ش له نێوانیاندا وه‌ڕێ كه‌وتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستیی به پته‌وی و یه‌کڕیزی هه‌یه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانی یه‌كگرتن و هاوئاهه‌نگیی سیستماتیكیان له هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه‌کانیان هه‌یه.
چه‌ند تێبینی له مه‌ڕ چوارچێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌یی
فه‌رزاد فه‌قرایی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد به قۆناغێکی ئاسته‌م دا تێده‌په‌رێ. مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتن و تێپه‌رکردنی ئه‌و قۆناغه به‌ر له هه‌مو شت خوێندنه‌وه‌یه‌کی نۆێ له که‌یسی سیاسی کورد و دارشتنی ستراتژێکی روون و شه‌فاف له‌و بوواره دایه. من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشک بخه‌مه سه‌ر هێندێ ئاڵۆزی و ناروونی ئه‌و پرسانه‌ی که پێوه‌ندییان به‌و کێشه‌یه‌وه هه‌یه.
کۆنگره‌یه‌کی به‌په‌له: چاره‌سه‌رێکی ڕووکه‌شانه بۆ قه‌یرانێکی قووڵ
شه‌ماڵ کاوه
سه‌ره‌تا
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له کۆتایی مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵ، واته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڕه‌سمی له بانگه‌وازێکدا، هه‌واڵی خۆئاماده‌کردنی حیزبی بۆ کۆنگره‌ی چارده ڕاگه‌یاند. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه خۆی له خۆیدا زۆر سه‌یر نه‌بوو، چونکو ده‌مگۆی به‌ستنی کۆنگره ماوه‌یه‌ک بوو ده‌بیسترا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و هه‌واڵه، له‌بڕی ئه‌وه‌ی ببێته هۆی خۆشحاڵی، تا ڕاده‌یه‌ک بووه مایه‌ی دڵساردی و نیگه‌رانی من. بۆ؟
سه‌باره‌ت به چه‌مکی پێشڕه‌و و بیرۆکه‌ی سانترالیزمی دێمۆکراتیک 1
شه‌ماڵ کاوه
ده‌روازه
ئێمڕۆ جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕه‌وڕووی قه‌یرانێک بۆته‌وه که هه‌موو ئاقاره‌کانی کار و چالاکی هێزه کوردییه‌کانی گرتۆته‌وه. به‌و چه‌شنه له یه‌کێک له هه‌ستیارترین قۆناغه‌کانی سیاسیی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، هێزه سیاسییه‌کانی کوردی له کرده‌وه‌دا، ئیفلیج بوون و کارایی و کاریگه‌رییان گه‌یشتۆته نزمترین ئاستی خۆی. ئه‌و قه‌یرانه که که‌متازۆر هه‌موو لایه‌نه‌کانی جووڵانه‌وه‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتۆته‌وه و، له هه‌مان کاتیش‌دا، به‌داخه‌وه لاسارانه له هه‌موو لایه‌که‌وه نکۆڵی لێده‌کرێ، ته‌نیا قه‌یرانێکی سیاسی نییه، به‌ڵکو قه‌یرانێکی فکری، سیاسی و ڕێکخراوه‌ییه. تا ئه‌و کاته‌ش ئه‌و هێزانه نه‌توانن و نه‌یانه‌وێ دان به‌و قه‌یرانه دابنێن و ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، به‌رۆکیان له‌و قه‌یرانه ڕزگاری نایه‌ت.
تووند و تیژی دژ به ژنان له چۆارچێوه‌ی خێزان و کۆمه‌ڵگادا
جینا توتاغاجی
سالانه به میلیون ژن له جیهاندا ده‌بنه قوربانی تووندوتیژیی یه‌کێ له ئه‌ندامانی نێرینه‌ی خێزان، وه‌ک مێرد، باوک، برا، ئامۆزا و هتد. ئه‌و دیارده‌یه دیاره هه‌ر له چوارچێوه‌ی خێزاندا په‌نگ ناخواته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و سنووره ده‌په‌ڕێنێ و هه‌مووی بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه.
به‌ره‌ی کوردستانی پیداویستیکی به په‌له
فه‌رزاد فه‌قرایی
بار و دۆخی نۆی جیهان هه‌روه‌ها ره‌وتی رو‌داوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بارستایی هێزه‌کانی به چه‌شنێک گۆریوه که‌ا ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانی کورد ره‌خساوه. ئه‌وه‌ا به‌و ماناییه که بالانسێکی تازه‌ی سیاسی به هۆی فاکتۆری ده‌وه وه له‌وان هێرشی نیزامی ئامریکا بۆ ئیراق پێکهاتوه. به‌ڵام فاکتۆره‌کانی ناوه‌کی وه له‌وان ئال و گۆره‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌توانیێ بالانسه‌که بگۆرێ.
چه‌ند سه‌رنجێک له‌مه‌ر پێوه‌ندی فێمینیزم و ناسیۆنالیزم
به بیانووی هه‌شتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن
شه‌ماڵ کاوه
1. ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ئاڵۆزیی پێوه‌ندی نێوان ناسیۆنالیزم و فێمینیزم شتێکی شاراوه نییه. ناسیۆنالیزم وه‌ک ڕه‌هه‌ندێکی سیاسیی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێک له سیاسه‌ت و له بواری گشتی (public sphere) پێکهاتووه که له‌ودا ژنان مه‌ودایه‌کیان بۆ به‌شداری پێنه‌دراوه و به شێوه‌یه‌کی گشتی خراونه‌ته په‌ڕاوێزی کۆمه‌ڵگای سیاسی و هاویشتراوه‌ته قوژبنی ئاشپه‌زخانه و چوارچێوه‌ی خێزان و بواری خسوسییه‌وه (private sphere). له‌و خوێنده‌وه‌یه‌دا، ژن هێمایه‌ک بوو بۆ سروشت و پیاو، به پێچه‌وانه، هێمای کو‌لتوور بوو. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له حاڵێکدا ژن ته‌نیا به هۆی زان و منداڵداربوون و به‌رهه‌مهێنانی شتێکی سروشتی (منداڵ) پێناسه ده‌کرێت، پیاوه‌کان له سه‌ر بنه‌مای خوڵقاندن و ئافراندنی فکر و کولتوره‌وه پێناسه ده‌کرێن. ناسیۆنالیزم وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی له هه‌مان حاڵ‌دا ڕیشه‌کانی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و ته‌فسیرێکی باوکسالارانه له کۆمه‌ڵگا و له مێژوو بیناکراوه که له‌و ته‌فسیره‌دا، ژن ته‌نیا ده‌ورێکی لاوه‌کی ده‌بینێ.
Breaking Kurdish Self-Rule Would Pave the Way for Civil War
The UN Security Council has now adopted the proposed resolution by America and Britain regarding the future of Iraq. This resolution covers the period between the setting up of an interim administration in Iraq and the elections planned for January 2005. There were many areas of dispute which have prolonged the decision making process but for the French-led opposition the main area of course is how much real power the Americans will continue to possess in Iraq.
Federalism and the Kurdish Question
The aim of this paper is to outline the background to and elaborate on the tenets of Kurdish national platform. The focus of this paper is the concept of federalism, which has now become a subject of great controversy among the Kurds. On one hand, federalism has become a buzzword and gained currency within the Kurdish national movement in southern (Iraqi) and eastern (Iranian) Kurdistan.
A New Threat In Iraq
Wednesday, April 18, 2007; Page A23
While the Bush administration struggles to stabilize Baghdad, a major new threat is emerging in the Kurdish areas of northern Iraq. If it isn't defused, this crisis could further erode U.S. goals in Iraq -- drawing foreign military intervention, splintering the country further and undermining U.S. hopes for long-term military bases in Kurdistan.
|